کوردستانی
وردەکاریی راگرتنی بەنزینی 690 دیناری لە سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ چوارشەممە بەنزینی 690 دیناری لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەشنەکرا، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.
کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئاداری 2022 بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دابەشکردنی بەنزینی 690 دیناری عیراقی بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە".
ئاماژەی بەوەکرد "ناردنی بەنزینەکە لە بەغداوە رانەگیراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی رێککەوتنێکی گشتگیرەوە هەموو کاتێک بڕیاری ناردنی بەنزینی 690 دیناری لەژێر مەترسی راگرتندایە".
س،ر

بیروڕا