کوردستانی

دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن‌ و قۆڵبڕین دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بە تۆمەتی  دزیکردن‌ و قۆڵبڕین دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن‌ و قۆڵبڕین، یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە شاری هەولێریش سکاڵای هەبووە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "لە چالاکییەکدا و لەلایەن نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە دوکانی موبایلەکەی بڕدرابوو توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند مۆبایلێکی گرانبەهادا".

ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتبار (س، د ، ا)  لەدایکبووی 2004 دانی بەتاوانەکەیدا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 443  لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەكان به‌رده‌وامه‌".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە چالاکییەکی تردا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی‌ کوردسات تۆمەتبارێك به‌ناوی‌ (ه ، ح، م) لەدایکبووی 1992 دەستگیرکرا بە تاوانی دزیکردن‌و قۆڵبڕین، لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوە و لە چەند بنکەیەکی پۆلیس لە سلێمانی‌ و لە شاری هەولێریش سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و داواکراو بووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan