کوردستانی
نامەیەک لە جۆ بایدنەوە گەیشتە نێچیرڤان بارزانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عیراق سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و نامەیەکی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکای گەیاندووەتە نێچیرڤان بارزانی.
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عیراق سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و نامەیەکی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکای گەیاندووەتە نێچیرڤان بارزانی.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 30ی ئاداری 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له ماتيو توله‌ر، باڵيۆزى ئەمەریکا له عیراق كرد، بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە تێیداهاتووە "له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا باڵيۆزى ئەمەریکا نامه‌يه‌كى سه‌رۆك جۆ بايدن سه‌رۆكى ویلایەتە يه‌كگرتووه‌كانى ئەمەریکای گه‌ياندووەتە سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كه تێیدا جه‌خت له پشتگيريى ئەمەریکا بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا دۆخى سياسيى عیراق، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشبينييه‌كانيان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسی له وڵات تاوتوێ كرد".
ئاماژە بەوەشدراوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێويستيى هه‌بوونى سيستمێكى حوكمڕانيى ته‌ندروست له عیراق له‌سه‌ر بنه‌ماى متمانه و هاوبه‌شيى راسته‌قينه و پابه‌نديى به ده‌ستوور و بنه‌ماكانيه‌وه كه ته‌نيا رێگه‌يه بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى و جه‌ختيان له گرنگيى بنياتنانى متمانه و لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شیى نێوان لايه‌نه عیراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه.
گفتوگۆى لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر ياساى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان له به‌غدا و كارى پێكه‌وه‌يى له‌گه‌ڵ لايه‌نه عیراقييه‌كان، گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێرـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراينا و كاريگه‌رييه‌كانى و وتوێژى ڤيه‌ننا له‌سه‌ر دۆسيه‌ى ئه‌تۆمى چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه كۆنسولى گشتيى ئەمەریکا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
ر.ئ.
بیروڕا


