کوردستانی
پەرلەمانی عیراق بەردەوامدەبێت یان هەڵدەوەشێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
دوای ئەوەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە نیسابی یاسای بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تەواونەبوو، باس لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکرێت، ئەندامێکی پەرلەمانی عیراقیش دەڵێت "لە رووی یاساییە پەرلەمان دەتوانێت کارەکانی خۆی رایبکات و هیچ گرفتێکی نییە".
دوای ئەوەی بۆ جارێکیدیەکە پەرلەمانی عیراق نەیتوانی سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت، باس لەوە دەکرێت "دەبێت پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە" سەبارەت بە وەڵامی ئەو دوو پرسیارەی ئایا لە رووی یاساییەوە پەرلەمانی عیراق دەتوانێت بەردەوام بێت؟، ئایا چۆن هەڵدەوەشێتەوە؟، موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەم دوو رێگەیە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە یەکەم، لەسەر داوی سێ یەکی کۆی ھەموو ئەندامان، واتە بە ئیمزای 110 ئەندام لەکۆی سەرجەم ئەندامان کە ژمارەیان 329 ئەندامە، پاشان ئەم داوایە دەخرێتە دەنگدانی ئەنجومەنەوە بە دەنگدانی زۆرینەی رەھا پەسەنددەکرێت، یان لەسەرداوای سەرۆک وەزیران و بە رەزامەندی سەرۆک کۆمار دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "پرسی هەڵنەبژاردنی سەرۆک کۆمار هیچ پەیوەندی نییە بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، پەرلەمان بەشێوەیەکی یاسای دەتوانێت لە کارەکانی خۆی بەردەوامبێت".
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە، بۆ جارێکی دیکە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار شكستیهێنا و بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە لە هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمارەوە گۆڕدرا بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ژمارەیەك لیژنە، دیاریش نییە کەی جارێکی دیکە پەرلەمانی عیراق لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە.
ر. ئ.

بیروڕا