کوردستانی
12 سەبەتەی خۆراک بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
بە وتەی ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە چوارچێوەی یاسای ئاسایشی خۆراکدا 12 سەبەتەی خۆراک لەڕێگەی فۆڕمی بەشەخۆراکەوە بە هاوڵاتییان دەدرێت، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراکیش دەڵێت "ئەوە بڕیارێکی زۆر باشە ئەگەر لە کاتی خۆیدا هەر 12سەبەتەکە بدرێتە هاوڵاتییان".
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقی مشعان جبوری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت "بۆ ئەمساڵ 12 سەبەتەی خۆراک و سەبەتەیەکی زیادەش لە مانگی رەمەزاندا دابەش دەکرێت"، شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوە بڕیارێکی زۆرباشە ئەگەر لەکاتی خۆیدا و هەر 12 سەبەتەکە دابەشبکرێت، بەڵام پێشتریش بڕیاری لەو شێوەیە دراوە و وەک خۆی جێبەجێنەکراوە، لە بری 12 سەبەتەکە شەش یان حەوت سەبەتەی دابەشکراوە".
وتیشی "لە مانگی رەمەزاندا دوو سەبەتە خۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت، لەئێستادا ئامادەکارییەکانی سەبەتەی یەکەم تەواوبووە و دەستمان بە ئامادەکاریی سەبەتەی دووەم کردووە".
هەرچەندە وەزیری دارایی عیراق پێی باشبوو پارە بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دابەشبکات، بەڵام لە رابردوودا ئەو پرۆسەیە نەتوانراوە سەرکەوتوبێت بەشێک لە پارەکە نەگەیشتووەتە دەست کەسانی شایستە و گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
ر. ئ.

بیروڕا