کوردستانی

کۆیە؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆیە؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ چوار یاریزانی بالە لە رێگەی کۆیە- هەولێر گیانیان لەدەستداوە و یاریزانێکی دیکەش برینداربووە.

دکتۆر کامەران عەباس شێخانی، بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ چوار یاریزانی بالە لە رێگەی کۆیە- هەولێر گیانیان لەدەستداوە و یاریزانێکی دیکەش برینداربووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەرجەم تەرمەکان و بریندارەکان رەوانەی هەولێر کراون"، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا و بارهەڵگرێکی جۆری ئەتیکۆ بووە کە شۆفێری بارهەڵگرەکە بریندارە. 

بەپێی زانیارییەکان بریندارێکی دیکەش کە یاریزان بووە پێشگەیشتنی بە نەخۆشخانەکانی هەولێر گیانی لەدەستداوە.

رووداوەکانی هاتوچۆ هۆکارێکی سەرەکین بۆ گیان لە دەستدان لە هەرێمی کوردستان، شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ تیژڕۆیی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan