کوردستانی
تەرمی کۆچبەرێکی دیکەی کورد دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تەرمی کۆچبەرێکی دیکەی کورد لە دوای زیاتر لە سێ مانگ بەسەر رووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە نزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنانی، دۆزرایەوە.
تەرمی کۆچبەرێکی دیکەی کورد لە دوای زیاتر لە سێ مانگ بەسەر رووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە نزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنانی، دۆزرایەوە.
شێخ حسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە وڵاتی یونان رایگەیاند، دوای زیاتر لە سێ مانگ بەسەر رووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە نزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنانی، بەیانی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە لە دۆزینەوەی تەرمێکی یەکێک لەو کۆچبەرە کوردانەی لە دەزگای لوتکە تۆمارکرابوون بەناوی پارێز ناسیح محەمەدی تەمەن 22 ساڵ.
نوێنەری دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو رووداوەدا کە لە نزیک دوورگەی سانتۆرینی رووداوە لە 21-12-2021دا 27 کۆچبەری کورد بیسەرشوێن بوون تا ئیستا چوار تەرمیان دۆزراونەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لایەنە پەیوەندیدارەکان وەک حکومەت و سفارەتی عیراقی لە یۆنان ئاگادارکراونەتەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


