کوردستانی

سوپای تورکیا دوو گوندی داگیرکرد و لە پێشڕەویدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپای تورکیا دوو گوندی داگیرکرد و لە پێشڕەویدایە
مەودا میدیا-

لە دەڤەری برادۆست لە پارێزگاى هه‌ولێر سوپای تورکیا لە پێشڕەویدایه‌ و سێ گوندیشى داگیركردووه‌. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی تایبەت لەدەڤەری برادۆست بە مەودا میدیا راگەیاند، سوپای تورکیا بە درێژایی سێ کیلۆمەتر لە سنووری برادۆست پێشڕەویی کردووە و چوونەتە ناو گوندەکانی لێلکان، خەلیفا و ھەڵکێڕان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا لە سنووری برادۆست لەشکرکێشی کردووە و سەربازەکانی سوپای تورکیا ھاتوونەتە ناو چەند گوندێکی سنوورەکەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوڵاتیانی ئەوگوندانە تووشی ترس و دڵەراوکێبوون بەو هۆیەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan