کوردستانی
کارتی ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان دروستدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
![کارتی ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان دروستدەکرێت](/uploads/article/thumbnail/23898/slider_313202292630thumbs_b_c_bf68f1b1c3b1a22b1031f09f2bed69c9.jpg)
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان دەڵێت "ھەوڵ دەدەن وەک بەغدا کارتی ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان دروستبکەین".
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان دەڵێت "ھەوڵ دەدەن وەک بەغدا کارتی ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان دروستبکەین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە حازم ئیسماعیل گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "ھەوڵێکی زۆرمانداوە سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان دروست بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش دوو ساڵە لەگەڵ رێکخراوی UNDP کار دەکەن و سیستەمێکی ئەلیکترۆنییان دروستکردووە کە 14 بەڕێوەبەرایەتی بەیەکەوە دەبەستێت ئەو 14 بەڕێوەبەرایەتییە لەمەودوا کاری خانەنشینان بە کاغەز و بە فایل ناکەن، بەڵکو بە ئەلیکترۆنی دەبێت، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا ئەو سیستەمە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بانکەکانی ھەرێمیش ئەوانەی سەر بە حکومەتن چەند بانکێکیان بە ئەلیکترۆنی کردووە، ئێستا خەریکن وەکو بەغدا کارتی ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان دروستدەکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بانکەکانی ھەرێمیش ئەوانەی سەر بە حکومەتن چەند بانکێکیان بە ئەلیکترۆنی کردووە، ئێستا خەریکن وەکو بەغدا کارتی ئەلیکترۆنی بۆ خانەنشینان دروستدەکەن".
باسی لەوەشکردووە "ھەوڵدراوە ھەر خانەنشینانێک کارتی خۆی ھەبێت و ھەندێک ئامێر دادەنرێت کە ئەو قەرەباڵغییە دروست نەبێت و خانەنشینان بتوانن بە کارت مووچەکانیان وەربگرن"، بە وتەی بەڕێوەبەری خانەنشینی ھۆکاری قەرەباڵغی بانکەکان دەگەڕێتەوە بۆ زۆری خانەنشین و کەمی ئەو بانکانەی دیاریکراون بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/122/resized_resized_%D9%A7.png)
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)