کوردستانی
سکاڵا لەسەر ژمارەیەک کچ و کوڕە مۆدێلی هەولێر تۆماردەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ژمارەیەک لە کوڕ و کچە "مۆدێل، یوتیوبەر، سناپەر و ڤاینەر" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنە و ڤیدیۆی خۆیان لەکاتی شۆفێریکردن تۆماردەکەن و بڵاویدەکەنەوە، ئەوەش پێچەوانەی یاساکانی هاتوچۆیە بۆیە سکاڵایان لەسەر تۆماردەکەین.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "ماوەیەکە تێبینی دەکرێت کۆمەڵێک کەس بەناوی (کوڕە مۆدێل، کچە مۆدێل، یوتیوبەر، سناپەر و ڤاینەر) پەیدابوون گرتەی ڤیدیۆیی خۆیان دەگرن لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و بڵاویدەکەنەوە لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان و سۆشیال میدیا، ئەمەش جگە لەوەی خودی کارەکەیان سەرپێچیە لەیاساکانی هاتوچۆ، لەهەمانکاتدا هاندەرێکیشە بۆخەڵکانی دیکە کە چاویان لێبکەنەوە و هەمان سەرپێچی دوبارەبکەنەوە".
باسی لەوەشکردووە "هەموو سەرپێچیەک لەیاسای هاتوچۆ ئەگەرێکە بۆ کەوتنەوەی رووداوێکی هاتوچۆ، لەبەر ئەوەی ئێمە لە هاتوچۆ لایەنی بەرپرسین لە کەمکردنەوەی رووداو و کارەساتەکانی هاتوچۆ، بۆیە بەئەرکی خۆمان دەزانین کە سکاڵا لەسەر ئەوکەسانە تۆماربکەین وسزایان بدەین لەسەر ئەوکارەی کە دەیکەن".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە لەکاتی ئێستادا بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی داواکاری گشتی و دادگەی لێکۆڵینەوەی هەولێر لەسەر خەتین بۆ رێکارەیاساییەکان، لە هەر بڕیارێک کەدەربچێت و جێبەجێبکرێت هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە".
ر. ئ.
ر. ئ.