کوردستانی
سلێمانی؛ لە شەڕە چەقۆدا دوو کەس بەسەختى برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
له دوو چالاكی جیادا پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه به‌چه‌قۆ دوو كه‌سیان به‌سه‌ختی برینداركردبوو.
لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو كه‌سدا له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی، یه‌كێك له شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌چه‌قۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌سه‌كه‌ی دیکە و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات، دوای رووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه‌و توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه ده‌ستگیربكرێت".
باسی لەوەشکرد "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (هـ. ر. ق. ) له‌دایكبووی 1995 به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه، تۆمه‌تباری ناوبراو پێشینه‌ی تاوانی هه‌بووه و پێشتر به‌تاوانی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر سزادراوه".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "له‌لایه‌كی دیکه‌وه و هه‌ر له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی تۆمه‌تبارێك به‌خه‌نجه‌ر بۆكس هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌سێك و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات، دوای رووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و توانرا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه ده‌ستگیربكرێت".
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (م. ع. م.) له‌دایكبووی 1991 به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی (405/31) له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه".
ر. ئ.
ر. ئ.