کوردستانی

ئایا شەممە رەمەزانە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا شەممە رەمەزانە؟
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "سبەینێ هەینی یەکی نیسان لیژنەی بینینی مانگ بۆ دەستنیشانکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان کۆدەبێتەوە و چاودێریی بینینی مانگ دەکات".
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە31ی ئاداری 2022 نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ ئێوارە هەینی یەکی نیسان، لە دوای بانکی مەغریب لیژنەی بینینی مانگ کۆدەبێتەوە و چاودێری دەرکەوتنی مانگ دەکەن".

ئاماژەی بەوەشكرد "لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگاکانیش بۆ هەمان مەبەست چاودێریی مانگ دەکەن، هەتا ئێستا هیچ رۆژێک دیارینەکراوە بەفەرمی کە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانبێت". 
 
باسی لەوەشکرد "ئەگەر مانگ بینرا رۆژی شەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە، ئەگەریش نەبینرا دەبێتە تەواوکەری مانگی شەعبان و رۆژی یەکشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب