کوردستانی
قایمقامییەتی سلێمانی: لە رەمەزاندا هەموو مەیخانەکان دادەخرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامییەتى سلێمانى رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا نرخەکان بەجێگری دەمێننەوە و رێگە بە گرانبوون خۆراک نادرێت.
قایمقامییەتى سلێمانى رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا نرخەکان بەجێگری دەمێننەوە و رێگە بە گرانبوون خۆراک نادرێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە قایمقامییەتی سلێمانی بڵاویکردەوە هاتووە، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی وتى "رێگە نادەین لە رەمەزاندا هیچ کەس و لایەنێکیش بەهۆی زۆربوونی خواستەکانەوە نرخی خۆراک بەرز بکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "چاودێری و بەدواداچونەکانی تەواوی لیژنەکان زیاتر دەکرێن و لیژنەیەکی تایبەتیش بە مانگی رەمەزان بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکان دروستدەکرێت".
ئەوەشی ئاشکراکرد، بڕیارە لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا دوو بەشەخۆراکی مانگانە بدرێت بە هاوڵاتییان کە بارگرانی سەرشانی هاوڵاتییان کەمدەکاتەوە.
جەختیش دەکاتەوە، بڕێکی زۆر خۆراک و پێداویستی لە بازاڕ و کۆگاکاندا هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا بە وردی چاودێری کوالێتی و نرخەکان دەکەن، رێکاری توندیش لەگەڵ ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە نرخی خۆراک لە مانگی رەمەزاندا بەرزدەکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا هەر چێشتخانەیەک دەیەوێت کاربکات رێگەی پێدەدرێت بەمەرجێک لە مانگی رەمەزان و رۆژوەوانان بگرێت و لە رۆژانی جەژنیشدا چێشتخانەکە کراوە بێت. تەواوی شوێنەکانی مەیفرۆشتن دادەخرێن و رێگە بە کردنەوەیان نادرێت.
ر. ئ.
ر. ئ.