کوردستانی

دوو سزادراوی دیکەی بادینان ئازاددەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو سزادراوی دیکەی بادینان ئازاددەکرێن
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

 مەسعود عەلی و شێروان تەها کە دوو سزادراوی بادینانن حکومەکەیان بۆ دوو ساڵ ‏كەمكراوەتەوە و پارێزەرەكەیان دەڵێت "ئازادكردنی بەمەرج دەیانگرێتەوە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشدار چاوشین، سەرۆكی دەستەی پارێزەرانی بەرگری لە بەندكراوانی بادینان بە مەودا میدیای راگەیاند "سزای مەسعود عەلی شەنگالی سێ ساڵ و شەش مانگ و شێروان تەها بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگ بوو، ئێمە و داواكاری گشتی تانەمان لە بڕیارەكەدا، داواكاری گشتی داوای توندكردنی سزاكە و ئێمەش داوای ئازادكردنیانمان كرد بەهۆی ئەوەی بەڵگەكانی تۆمەتباركردنیان بەڵگەی قەناعەتپێكەر نین".

بەشدار چاوشین ئاماژەی بەوەشکرد  "دوای تانەكە دۆسیەی ئەو بەندكراوانە لە دادگەی تاوانی دووی هەولێرەوە گوازرایەوە بۆ دادگەی تاوانی یەك".

"ئەو دادگەیە بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی سزای ناوبراوان بۆ دوو ساڵ، بەمەش سزای مەسعود شەنگالی ساڵێك و شەش مانگ و سزای شێروان تەها شەش مانگ كەمكرایەوە، ئەو دوو سزادراوە ساڵێك و حەوت مانگە بەندكراون، بەمەش ئازادكردنی بەمەرج دەیانگرێتەوە" بەشدار حەسەن وادەڵێت.

ئازادكردنی بە مەرج لە یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمدا هەیە و تەنها حاڵەتەكانی (تیرۆر و سیخوری) ناگرێتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب