کوردستانی

لە مانگی نیساندا دوو رۆژ پشووی فەرمی دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە مانگی نیساندا دوو رۆژ پشووی فەرمی دەبێت
مەودا میدیا-

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی نیساندا دوو رۆژ پشووی فەرمی دەبێت، رۆژێکیان بەبۆنەی  روخانی رژێمی بەعس و ئازادکردنی عیراقە و رۆژێکی دیکەشییان سەری ساڵی ئێزدییەکان (جەژنی سووری ئێزدییەکان)ە.

لە مانگی نیسانی 2022دا دوو رۆژ دەکرێتە پشووی فەرمی، رۆژێکیان کە دەکاتە 9ی نیسانی 2022 ساڵیادی روخانی رژێمی بەعس و ئازادکردنی عیراقە، رۆژەکەی دیکەشیان جەژنی سووری ئێزدییەکانە کە دەکەوێتە 20ی نیسانی 2022.

جێگەی ئاماژەیە، ئەم رۆژانە لە خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan