کوردستانی

داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی، راپۆرتی هه‌نارده‌كردن، به‌كاربردن و خه‌رجی و داهاته‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2021 بڵاوكرده‌وه‌، بەپێی راپۆرتەکە بێت ساڵى رابردوو هه‌رێم به‌ به‌هاى 9 ملیار دۆلار نه‌وتى فرۆشتووه‌.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە چوارچێوەی پرۆسەی وردبینی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و وەک بەشێک لە دەستپێشخەریی تایبەت بە شەفافیەت لە بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پشتڕاستکراوی تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ لەبارەی (هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت) بۆ هەر چوار چارەگی ساڵی 2021 لەلایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانییەوە بڵاوكرایەوە".

راپۆرتەکە، بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیـزی بەردەستە، شیکردنەوەیەکی چارەکە ساڵانە پێشکەش دەکات و بۆ بینینی تەواوی راپۆرتەکە دەتوانن کلیک لەم ھاوپێچانەی خوارەوەدا بکەن.

ئەمەش لینکى راپۆرتەکەیە:

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب