کوردستانی

زانیاریی نوێ لەبارەی سێ گەنجە بێسەروشوێنەکەی ماوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەبارەی سێ گەنجە بێسەروشوێنەکەی ماوەتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی دە رۆژ دەبێت ئەو سێ گەنجەی کەوتنە ناو ئاوی چەمی خەمەڵۆکی قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی بێسەروشوێنن، تائێستا نەوتوانراوە هیچ سەرەداوێک لەبارەیانەوە دەستبکەوێت.

کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی ئاداری 2022 ماوەی 10 رۆژ تێپەڕ دەبێت کە گەڕان بە دوای ئەو سێ گەنجە بەردەوامە کە لە یەکەم رۆژی نەورزدا لە چەمی خەمەڵۆکەی قەزای ماوەت بێسەروشوێنبوون".

قایمقامی قەزای ماوەت ئاماژەی بەوەکرد "تاوەکو ئەمڕۆش تیمەکان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای ئەو سێ گەنجەدا، بەڵام نەتوانراوە هیچ سەرداوێکمان دەستبکەوێت و بیاندۆزینەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی ئەو ئەزموونەی کەسانی ئەو ناوچەیە هەیانە پێناچێت ئەو سێ گەنجە دوورکەوتبێتنەوە، بەڵکو هەر لە چەمەکەدان، بەڵام کاتی دەوێت بۆ دۆزینەوەیان".

ئێوارەی رۆژی 21ی ئاداری 2022 سێ گەنج کە بە مەبەستی وێنەگرتن دەچنە سەر چەمی خەمەڵۆکی قەزای ماوەت دەکەونە ناو چەمەکەوە و تاوەکو ئێستا نەتوانراوە بدۆزرێنەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب