کوردستانی

بەنزینخانەیەک ئاگری گرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەنزینخانەیەک ئاگری گرت
مەودا میدیا-

ئەمشەو بەنزینخانەی دەریای شین لە گەڕەکەی ماڵتا لە شاری دهۆک ئاگری گرت دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی دهۆک توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

بەپێی ئەو زانیارانەی مەودا میدیا لە بەرگریی شارستانی دهۆک وەریگرتووە، ئەمشەو پێنجشەممە 31ی ئاداری 2022  بەنزینخانەی دەریای شین لە گەڕەکەی ماڵتا لە شاری دهۆک ئاگری گرت دوای 20 خولەک توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی دراوە بە مەودا میدیا، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنها زیانی مادی هەبووە و هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan