کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی پارە و مۆبایل لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "پاش ئەوەی هاوڵاتییەك سکاڵای تۆمارکرد كە لە گەڕەکی كارێزەوشكی شاری سلێمانی بڕی پێنج مليۆن و 250 ھەزار دینارو 21 موبایلی لەجۆرەکانی (ئایفۆن و گالاکسی) لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی دەستپێکرد، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو پارەو موبایلانەدا کە تۆمەتبارەکە دزی بووی، لەئێستادا تۆمەتبار (أ، ي، ع) لەدایکبووی 1993 پيشه كاسب دانيشتوى شاری بەغداد بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan