کوردستانی

ژنێکی تەمەن 30 ساڵ کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێکی تەمەن 30 ساڵ کوژرا
مەودا میدیا-

ئێوارەی دوێنێ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیبراهیم خەلیلی سەر بە  ئیدارەی زاخۆ ژنێکی تەمەن 30 ساڵ لەلایەن ئامۆزاکەیەوە بە کڵاشینکۆف کوژرا، تائێستاش تاوانبارەکە دەستگیرنەکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 31ی ئاداری 2022 ژنێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ بەناوی (چ. ص. ش) له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل لەلایەن ئامۆزاکەیەوە به‌ چه‌كی كڵاشینكۆف كوژرا".

ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتبارەکە ناوی  (ن. ئ. ش) و رووداوەکەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکە دەرچووە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عیراق، بەڵام تائێستا دەستگیرنەکراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan