کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی گەشت دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی گەشت دەکەن
مەودا میدیا-

راگەیاندنی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان رایدەگەیەنێت لە ئەمڕۆوە ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانەی کە کارتی ڤاکسینیان هەیە و لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە هاتوچۆ دەکەن، پێویستیان بە پشکنینی کۆرۆنا نییە.

لە راگەیەندراوەکەی راگەیاندنی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان هاتووە "بە پشتبەستن بە بەیانی ژمارە (9)ی ساڵی (2022)ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان / لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە ڕێکەوتی (2022/3/28) دەرچووە لە رێکەوتی (2022/4/1)ەوە گەشتیاران و هاوڵاتییانی (عیراق و هەرێم و کەسانی بیانی) تەنها بە هەبوون و نیشاندانی بەڵگەنامەی وەرگرتنی یەک ژەم ڤاکسینی (جۆنسون ئاند جۆنسون) یان دوو ژەم لە جۆرەکانی دیکەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، دەتوانن لە دەروازە سنورییەکانەوە هاتوچۆ بکەن، بەبێ ئەوەی پشکنینی کۆرۆنا بکەن، بەپێچەوانەوە پێویستە پشکنینی کۆرۆنا(PCR)یان پێ بێت، کە ماوەی (٧٢) سەعات بەسەر ئەنجامەکەیدا تێپەڕ نەبووبێت".

ئاماژە بەوەکراوە "بۆ ئاگاداری هاوڵاتییان و گەشتیارانی بەڕێز، لە ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی (2022/4/1)ەوە لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان کار بە بەیانی ژمارە (9) لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan