کوردستانی
تۆمەتبارانی رووداوی پرسەکەی ئەمڕۆی هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیردنی هەرسێ تەقەکەرەکەی شەڕەکەی ئەمڕۆی هەولێری راگەیاند کە بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ هەینی 1ی نیسانی 2022 کاتژمێر 2:40 خولەکی دوانیوەڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی تەقەکردن لە شەقامی کەرکوک نزیک مزگەوتی رەشاد موفتی، دوای گەیشتنی هێزەکانمان دەرکەوت کەوا دوو برا بەناوەکانی (ب. ح. ع. ) و (ز. ح. ع.) لەگەڵ کەسێک بەناوی (د. ع. ج.) کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لە بنکەی پۆلیسی دارەتوو بە پێی مادە (405 بڕگە 31) بووەتە دەمەقاڵیان، لە ئەنجامدا تەقە لەنێوانیان روویداوە".
ئاماژە بەوەکراوە "لە ئەنجامدا گوللـە بەر دوو هاوڵاتی کەوتووە و برینداربوون، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەرسێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد، لەکاتی ئێستادا بەپێی مادە (405 بڕگە 31) راگیراون و لەژێر چنگی یاسادان".
س،ر

بیروڕا