جیهانی

روسیا هەڕەشە لە توركیا دەكات...باجێكی قورس دەدەیت

مەودا میدیا - سلێمانی |


روسیا هەڕەشە لە توركیا دەكات...باجێكی قورس دەدەیت

مەودا میدیا-

لیژنەی بەرگری لە پەرلەمانی روسیا رایگەیاندووە ئەگەر توركیا ئۆپەراسیۆنەكەی لە ئیدلیب فراوان بكات باجێكی قورس دەدات.

یۆری شفیتكین، جێگری سەرۆكی لیژنەی بەرگری لە پەرلەمانی روسیا رایگەیاند "ئەگەر توركیا بیەوێت ئەپەراسیۆنەكەی لە پارێزگای ئیدلیب لە سوریا فراوان بكات باجێكی قورس دەدات".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "روسیا پابەندە بە رێككەوتنەكەی لەگەڵ توركیا بەڵام هەست دەكەین توركیا خەریكە پێشێلكاری دەكات".

چەند رۆژێكە كێشە لە نێوان توركیا و سوریا دروستبووە لەسەر ئیدلیب و روسیاش پاڵپشتی سوریا دەكات.
Qaiwan
Qaiwan