کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لەکاتی دەوامی قوتابخانەکاندا کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی دەوامی خوێندکاران و مامۆستایان لە مانگی رەمەزاندا بڵاوکردەوە کە بەمشێوازەی خوارەوە دەبێت:
1- دەوامی بەیانیان کاتژمێر(8:00)دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە.
2- دەوامی نیوەڕوان کاتژمێر( 12:15) دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەک کەم دەکرێتەوە.
3- دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکانی ئێواران کاتژمێر (4:30) دەستپێدەکات، ئەو ناوەندانەی خوێندیش کە پێش بانگی ئێوارە بۆیان نەگونجا دەکرێت کاتژمێر (7:30) دەستپێبکەن، بەهەمان شێوەی دەوامی بەیانیان و نێوەرۆیان پێنج خولەک لە وانەکانیان کەم دەکرێتەوە.
4- ناوەندەکانی خوێندن نابێت گۆڕانکاری لە خشتەی وانەکان بکەن، هەر مامۆستایەک کە کۆتا وانەی تەواو بوو بە ئاگاداری بەڕێوەبەر دەتوانێت ناوەندی خوێندن بەجێبهێڵێت.
س،ر

بیروڕا