گشتی
چەند رێنماییەکی گرنگ بۆ رۆژوەوانان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی نەخواردنی خاوردن و خواردنەوەوە رۆژوەوانان زوو هەست بە ماندوێتی و بێهێزیدەکەن، بۆ رێگری لەمەش پزیشکان چەند رێنماییەکی گرنیگیان بۆ رۆژوەوانان خستووەتەڕوو.
بەهۆی نەخواردنی خاوردن و خواردنەوەوە رۆژوەوانان زوو هەست بە ماندوێتی و بێهێزیدەکەن، بۆ رێگری لەمەش پزیشکان چەند رێنماییەکی گرنیگیان بۆ رۆژوەوانان خستووەتەڕوو.
پزیشکانی خۆراک ئاشکرای دەکەن، پێویستە ئەو کەسانەی بەرۆژودەبن دوربکەونەوە لە خواردنە سوێر و چەورەکان لە پارشێودا، هەروەها خواردنەوەی زیاتر لە حەوت پەرداخ ئاو یارمەتیدەرە تا هەست بە ماندوبوونی زۆر نەکەیت.
ئەوەشیان خستووتەڕوو، خواردنی کاربۆهیدرات، ماست و شیر یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان، جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت، هەروەها دوربکەوەرە لە خواردنی شیرینی لە دوای نان خواردن.
هەروەک پزیشکان ئاماژەی پێدەکەن، ئەو کەسانەی بەڕۆژون باشتروایە هەوڵبدەن کاتەکان رێکبخەن و رۆژەکەیان بە پلان بێت، چونکە بیرکردنەوە لە خواردن و خواردنەوە بە بە درێژایی رۆژەکە وادەکات کاتەکان درەنگ تێبپەرن، بۆیە داوا دەکەن خۆیان سەرقاڵبکەن بە بابەتی دیکەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.