کوردستانی
تەرمی یەکێک لەو سێ گەنجەی لە ماوەت خنکان دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
قایمقامی قەزای ماوەت راگەیاند، تەرمی یەکێک لەو سێ گەنجەی لە چەمی قەشان لە سنووری قەزای ماوەت خنکابوو، دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە دووی نیسانی 2022 کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە مەودا میدیای راگەیاند "تەرمی یەکێک لەو گەناجانەی لە چەمی قەشان لە سنووری قەزای ماوەت خنکابوو، بە ناوی هەڵکەوت نوری کە خەڵکی هەولێرە، دۆزرایەوە".
بە وتەی کامەران عوسمان "تەرمی هەڵکەوت نوری لە دووری کیلۆ مەتر و نیوێک بۆ دوو کیلۆمەتر لەشوێنی رووداوەکەوە دۆزراوەتە، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە تائێستا دەرنەهێندراوە لە ئاوەکە".
وتیشی "چاوەڕێی تیمی فڕۆکەوانی بەرگریی شارستانین، چونکە دەبێت لەڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە تەرمەکە دەربهێندرێتەوە و پاش دەرهێنانەوەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت".
لە یەکەم رۆژی بەهار و نەورۆز سێ گەنج دەکەونە چەمی قەشانی سەربە قەزای ماوەت و تا ئەمڕۆ هیچ سۆراغێکیان نەبوو، سەرەڕای گەڕانێکی چڕوپڕ بۆ تەرمەکانیان، بەڵام ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لە گەنجەکان کە خەڵکی شاری هەولێرە دۆزرایەوە.
ر. ئ.

بیروڕا