کوردستانی
زانیاریی نوێ لەسەر مووچەی مانگی سێ دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "ماوەی حەوت رۆژە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، بەڵام دابەش ناکرێت، دەیانەوێت تا جەژن یەک مووچە دابەشکەن، سەرەڕای ئەوەی دەتوانن دوو مووچە دابەشبکەن".
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "ماوەی حەوت رۆژە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، بەڵام دابەش ناکرێت، دەیانەوێت تا جەژن یەک مووچە دابەشکەن، سەرەڕای ئەوەی دەتوانن دوو مووچە دابەشبکەن".
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە پەرەی تایبەتی خۆی نووسیوییەتی "ماوەی حەوت رۆژە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام دابەش ناکرێت، کۆی داهاتیش 447 ملیار دیناری زیاترە لە پارەی پێویست بۆ مووچە".
ئەو پەرلەمانتارە وردەکارییەکەی رووندەکاتەوە و دەڵێت "بۆ مووچە 600 ملیۆن دۆلار پێویستە، لە پارەی نەوت 550 ملیۆن دۆلار لەبەردەستە چونکە مانگی دوو کە 28 رۆژ بوو، تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 97 دۆلار بوو، داهاتی نەوت بۆ مووچە تەرخانکرا 488 ملیۆن دۆلار بووە، مانگی سێ تێکڕای نرخی نەوتی برێنت 113.87 دۆلار بووە، بە فرۆشتنی بە 10 دۆلار کەمتر لە برێنت، دواتر تەنیا 41% داهاتەکەشی بمێنێتەوە بەلای کەم داهاتی نەوت دەگاتە 550 ملیۆن دۆلار".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "200 ملیار دیناری بەغدا لەبەردەستدایە کە تائێستا هیچی خەرجنەکراوە و بۆ تەواوکردنی مووچە لەم بڕە پارەیە 73 ملیار دینار پێویستە، واتە: 127 ملیار دینار دەمێنێتەوە".
باسی لەوەشکردووە "داهاتی ناوخۆش نزیکەی 350 ملیار دینارە، بەمەش داهات 477 ملیار دیناری زیاترە لە مووچە".
جەختیش دەکاتەوە "جگە لە دابەشکردنی مووچە ئیدی کاتی دەستپێکردنەوەی پرۆژە خزمەتگوزاریەکانە، درێژکردنەوەی ماوەی دابەشکردنی مووچە بۆ ئەوەی لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا یەک مووچە بدرێت کارێکی ناڕەوایە، بەدڵنیایی دەتواندرێت تاوەکو جەژن دوو مووچە بدرێت".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


