کوردستانی
هۆشدارییەک لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ قۆرخکاران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەموو رێکارێکی پێویست دەگرینەبەر بەرانبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدادەکەن و سزای یاساییان دەدەین.
لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیھان دەکەین، گەلی کوردستان وەکو زۆرینەیەکی موسڵمان، ھەمیشە باپەندی بەھا جوان و رەسەنەکانی خۆی بووە، ھیوا خوازین لەم مانگەشدا زیاتر ھاوکاری یەکتری بکەین و دوور بکەوینەوە لە قۆرخکاری بازاڕ و گران کردنی پێداویستییەکانی ھاوڵاتییان".

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە "حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بەرانبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدات".
ئەوە لەکاتێکدایە ساڵانە لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا بەشێک لە دوکاندار و بازرگانان ئەو هەلە دەقۆزنەوە و شمەک و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران دەکەن و نرخیان بەرزدەکەنەوە.

ر. ئ.