جیهانی

سێیەم حاڵەتی مردن لە ئێران تۆماركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێیەم حاڵەتی مردن لە ئێران تۆماركرا

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی ئێران سێیەم حاڵەتی مردنی بەهۆی كۆرۆناوە راگەیاند و ژمارەی توشبوانیش لە زیادبوونە.

ئەمڕۆ هەینی 21ی شوباتی 2020 وەزارەتی تەندروستی ئێران لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە "سێیەم حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی تۆماركراوە".

ئاماژە بەوەشكراوە "سەرەڕای ئەوانەی مردون پێنج كەسی تر ڤایرۆسەكەیان توشبووە".

بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە وڵاتی ئێران، حكومەتی هەرێمی كوردستان مەرزەكانی بەڕووی ئەو وڵاتە داخست و هاتن و ڕۆشتنی گەشتیار و هاوڵاتیانی راگرت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان