کوردستانی

نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی راگەیاند، لەم شەوەوە نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ هەر لیترێک 25 دینار دادەبەزێت.

بەهمەن قادر, وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "لەم شەوەوە نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ هەر لیترێک 25 دیناری لێدەبێتەوە لە بەنزینخانەکانی سلێمانیدا".

لە هەندێک شوێن بەهۆی مانگی رەمەزانەوە ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی عیراقی دابەشدەکەن، کاتەکانیان لە رۆژەوە بۆ شەو دەگۆڕن لەبەر رۆژووەوانان، سەبارەت بەو بابەتە لە سلێمانی وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی دەڵێت "تائێستا هیچ بڕیارێکمان لەو بارەیەوە نەداوە".

ئەوە لەکاتێکدایە لەئێستا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکانی سلێمانی هەزار و 25 دینارە، و بەنزین موحەسەنیش هەزار و 100 دینارە، هاوکات بەنزینی سۆپەر لیتری بە هەزار و 200 دینارە.

ر. ئ.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب