کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی کاتی دەوامی فەرمانبەرانی کەمکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی کاتی دەوامی فەرمانبەرانی کەمکردەوە
مەو

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەوامی پزیشکان و فەرمانبەران لە مانگی رەمەزاندا رایگەیاند ماوەی کاتژمێرێک دەوام کەمدەکرێتەوە.

لە نووسراوێكدا كە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەرکردووە تیادا هاتووە "دەوامی دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكان و هەر دامودەزگایەكی دیكەی تەندروستی كە لە رۆژانی شەممە دەوامی نییە، لە رۆژەكانی دیكەی هەفتە یەك كاتژمێر دەوامی فەرمی كەم دەكرێتەوە لە كاتژمێر 03:00ی دوانیوەڕۆ بۆ كاتژمێر 02:00ی دوانیوەڕۆ".

ئاماژە بەوەکراوە "نەخۆشخانە و سەنتەرەكان و مەڵبەند و بنكە تەندروستییەكان دەوامی فەرمی كەمدەكرێتەوە لە كاتژمێر 02:00ی دوانیوەڕۆ بۆ كاتژمێر 01:00ی دوانیوەڕۆ".

ئەوەش هاتووە "خزمەتگوزارییەكانی دوای دەوامی فەرمی وەكو (نۆڕینگە میلییەكان و ڕاوێژكارییەكان) و (نیمچە تایبەت) بە هەمان شێوە یەك كاتژمێر لە كۆتایی دەوام كەمدەكرێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب