گشتی

چۆنییەتی ئامادەکردنی سوبی سەوزە بۆ کاتی بەربانگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنییەتی ئامادەکردنی سوبی سەوزە بۆ کاتی بەربانگ
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

خواردنی سوب بۆ کاتی بەربانگ سوودی زۆری هەیە، بە تایبەت ئەگەر سوبەکەت لە سەوزە بێت و چەند جۆرێک لە سەوزەی گرنگی تێدابێت، ئێمە فێری ئامادەکردنی سوبێکی تام خۆش و بەسوودت دەکەین.

کەرەستەکان :

- 6 گوێزەر.

- 1 پەتاتە.

- 1 بیبەری تون.

- 1 پیازی مامناوەند.

- 1 تەماتەی مامناوەند.

- 3 کولەکە.

- 2 کوپ ئاو یان ئاوی مریشک.

- 3 کەوچکی چێشت شیری وشک.

- 1 کەوچکی چێشت رۆن.

- سیر و خوێ بەپێی ویستی خۆت.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی :

- پەتاتەکان و تەماتە و گوێزەرەکە و کولەکەکە بە شێوازی شەش پاڵوی یەکسان ببڕە.

- رۆنەکە سووربکەرەوە بۆ ماوەی خولەکێک کەرەستەکان سووربکەرەوە لەگەڵ رۆنەکەدا.

- دواتر ئاو و خوێ و بیبەرە توونەکەی بۆ زیادبکە وە دواتر تەماتەکەی بخەرە ناو.

- لێی گەڕێ تا دەکوڵێت پاشان شیرە وشکەکەی بۆ زیاد بکەو بە کەوچکێک تێکی بدە تاوەکو ئامادە دەبێت و پێشکەشی دەکەیت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە