کوردستانی
هاوڵاتییەک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوک دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتییەک کرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، تائێستا پۆلیسی هیچ زانیارییەکی لەبارەی رووداوەکەوە نەخستووەتەڕوو.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2ی نیسانی 2022 لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک لەلایەن ماتۆرسکیلێکەوە دەستڕیژی گولـلە لە ھاوڵاتییەک کرا کە لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو هاوڵاتییە کە ناوی "رێبوار محەمەد"ە بەهۆی سەختی برینەکەوەیەوە گیانی لەدەستداوە، تاوەکو ئێستا پۆلیسی کەرکوک هیچ زانیارییەکی لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.
س،ر