کوردستانی

ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریزبەندی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ریزبەندی نوێی زانكۆكانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی ریزبەندییەکە بێت زانكۆی سەڵاحەدین لە پلەی یەكەمدایە و زانكۆی سلێمانیش دووەمە.

ئەمڕۆ شەممە 2ی نیسانی 2022 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان ریزبەندی نوێی زانكۆكانی عیراق و هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە، بەپێی ریزبەندییەکە بێت زانكۆی سەڵاحەدین یەكەمی سەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و دوەمی سەر ئاستی هەمو عیراقە.

هەروەها زانكۆی سلێمانی دووەمی ئاستی هەرێمی کوردستان و نۆیەمی سەر ئاستی عیراقی گرتووە، دوای ئەویش زانکۆی سۆران سێیەمی سەر ئاستی هەرێم و 13مینە لەسەر ئاستی عیراق.


س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب