کوردستانی

کاتەکانی پێدانی کارەبا لە رەمەزان چۆن دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتەکانی پێدانی کارەبا لە رەمەزان چۆن دەبێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەرنامەیەکی تایبەت بە پێدانی کارەبا لە مانگی رەمەزاندا دانەنراوە، ئاماژەی بەوەکرد بەپێی خواستی هاوڵاتییان بۆ کارەبا کاتەکانی کارەبا رێکدەخەین.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کاتی پێدانی کارەبا لە مانگی رەمەزاندا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرنامەیەکی تایبەت بە پێدانی کارەبا لە مانگی رەمەزاندا دانەنراوە، چونکە بەرنامەی تایبەت بەرهەمی تایبەت دەوێت، بەڵام بەپێی ئەو توانایەی هەمانە باشترین بەرنامەی کارەبا جێبەجێدەکەین لە رۆژانی رەمەزاندا".

ئاماژەی بەوەکرد "بەپێی خواستی هاوڵاتییان بۆ کارەبا کاتەکانی کارەبا رێکدەخەین، کاتی کارەباش لە رەمەزاندا هەروەک رۆژانی دیکەیە و هیچ گۆڕانکاری تیادا نەکراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب