کوردستانی

هاتوچۆی گەرمیان سکاڵا لەسەر ئەم کەسانە تۆماردەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی گەرمیان سکاڵا لەسەر ئەم کەسانە تۆماردەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان سکاڵای یاسایی لەسەر ژمارەیەک هاندەری یارییەکی نێوان دوو یانەی وەرزشی تۆماردەکات کە لە قەزای کەلار ژمارەیەک ترافیک لایت و کەرەستەی هاتوچۆیان شکاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی لە رۆژی پێنجشەممە 31ی ئاداری 2022 لەکاتی کۆتایی هاتنی یاری نێوان ( دوو یانەی وەرزشی ) لە (یەکێک لەیاریگاکانی قەزای کەلار) کۆمەڵێک بەناو هاندەر لەپاش تەواووبونی یاریەکە هێرشیان کردە سەر ماڵی گشتی کە پێکهاتبوو لە (ترافیک لایت و کەرەستەکانی هاتوچۆی) لە یەکێک لە فلکەکانی نزیک لەو یاریگایە و دوور لەهەموو بەهایەکی نیشتیمانی هەستان بەشکاندنی نزیکەی 15 گڵۆپی ترافیک لایت بۆ ئەو مەبەستە سکاڵای یاسایی خۆمان لە دژی ئەنجام دەرانی ئەو کارە تۆمارکرد لە دادگای لێکۆڵینەوە".

ئاماژە بەوەکراوە "دادوەری لێکۆڵینەوەش کۆنووسی بۆ کەیسەکە کردەوە و بەپێی مادەی (477) لە یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 111 ساڵی 1969 فەرمانی راگرتنی بۆ ژمارەیەک لەو کەسانە دەرکرد، هەروەها هۆکاری دواخستنی ئەم ڕاگەیەندراوە لەبەر پاراستنی سەلامەتی لێکۆڵینەوە و دروست دەرخستنی راستییەکان بووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب