کوردستانی
خزمەتگوزاریی بەشێک لە نەخۆشخانەکان راگیران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت گرفتی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ بەشێک لە نەخۆشخانەکان دروست دەبێت، ئاماژە بەوەدەکات بەشێکی زۆری خزمەتگوزارییەکانی ئەو نەخۆشخانانە رادەگیرێن.
سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی نیسانی 2022 بە هۆکاری گرفتی نەبوونی دەرمان و کەرەستە و پێداویستییە پزیشکییەکان بەشێک لە ناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی بەشێکی زۆری خزمەتگوزارییەکانیان رادەگرن".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەو نەخۆشخانانەی کە خزمەتگوزارییەکانیان رادەگرن هەریەک لە نەخۆشخانەکانی (هیوا - منداڵبوون - د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان - پسپۆڕییەکانی دڵ - بانکی خوێن )ە".
جێگەی ئاماژەیە، بەردەوام گرفتی نەبوونی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی بوونی هەیە و تائێستاش هەوڵی جددی نەدراوە بە چارەسەکردنی ئەم کێشەیە.
س،ر