کوردستانی
هۆشدارییەكی تووند لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ ئەو شۆفێرانەی ئەمجۆرە كارانە دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت سزای هەموو ئەو کەسانە دەدات کەوا بەشێوەیەكی مەترسیدار پێشبڕکێ بە ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن، ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو شۆفێرانەی دەنگی ساڵۆنسای ئۆتۆمبێلەکانیان دەگۆڕن و هاوڵاتیان بێزاردەکەن بەهەمان شێوە لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
لە راگەیەندراوێکێدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی كە كۆپییەكی بۆ مەودا میدیا هاتووە دەڵێت "هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکاتەوە کە بە پێی یاسای هاتوچۆ لێخوڕین بە تیژڕەوی و بەشێوەیەکی مەترسیدار و نەبوونی مەرجەکانی توندوتۆڵی لە هەر بڕگەیەکی مەرجەکان سەرپێچییە و سزای یاسایی دیاریکراوی هەیە وێڕای دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە."
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلیمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "ماوەیەکە دوو دیاردە لە بواری هاتوچۆدا دەرکەوتووە، کە هەم سەرپێچییە لە یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ، هەم بووەتە مایەی گلەیی و ناڕەزایی هاوڵاتیان، ئەویش پێشبڕکێکردنە بە ئۆتۆمبێلەکانیان بەشێوەیەکی مەترسیدار، هەروەها گۆڕینی ساڵۆنسای ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن چەند شۆفێرێک کە بێزاری هاوڵاتیانی لێدەکەوێتەوە".
هاتووچۆی سلێمانی ئاماژە بەوەشكردووە "هەر هاوڵاتییەک وێنە و ڤیدیۆی ئەو جۆرە سەرپێچیانەی لەلایە، دەتوانێت لە رێگەی پەیجی هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆیانی بنێرن یاخود بە پێدانی زانیاری ئاگاداریان بکەنەوە لە رێگەی ئەم ژمارانەی لای خوارەوە".
کۆنترۆڵی هاتووچۆ 188
سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان PJCC ژمارە 100
س.ر