کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆکار بۆ داخستنی کێڵگە پەلەوەرییەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆکار بۆ داخستنی کێڵگە پەلەوەرییەکان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی عەلەف لەئێستادا زۆر بەرزبووەتەوە نرخی هەر تەنێک عەلەف زیاترە لە 700 دۆلارە، ئاماژەی بەوەکرد وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەم کێشەکانمانەوە دێن بەش بۆی چارەسەر ناکرێت.

نازم عەبدوڵڵا جاف، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نرخی عەلەف لەئێستادا زۆر بەرزبووەتەوە نرخی هەر تۆنێک عەلەف زیاترە لە 700 دۆلارە، بۆیە تێچوونی یەک کیلۆ مریشک لە 70% پارەکەی عەلەف دەیبات".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ گرانبوونی عەلەفدا نرخی ڤاکسین و جوجکیش بەرزبووەتەوە، ئەمەش وایکردووە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان تووشی زیانێکی زۆربن، هەروەها بڵاوبوونەوەی نەخۆشیش یەکێکی لە کێشەکانی دیکە ئەگەر چارەسەر نەکرێت لە مانگی شەشدا لە 90% مریشکەکان لەناودەچن بەهۆی نەخۆشییەوە".

 سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی سلێمانی باسی لەوەکرد "وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەم کێشەکانمانەوە دێن بەش بۆی چارەسەر ناکرێت".

راشیگەیاند "بەهۆی ئەو دۆخەی لە هەیە لە 40%ی کێڵگە پەلەوەرییەکان داخراون بەهۆی ئەوەی خاوەنەکانیان تووشی زیانێکی زۆر هاتوون، ئەگەر ئەم قەیرانە بەردەوام بێت رێژەی داخستنی کێڵگە پەلەوەرییەکان زیاد دەکات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب