کوردستانی

خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی گۆڕانکاری بەسەردا هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت نرخی یه‌ك ئەمپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ لەمانگی رابردوودا (3) له ‌نێوان (14) هه‌زار دینار بۆ (15.500) دینار ده‌بێت.

لە راگەیەندراوێکدا  بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌‌ (2022/4/3) لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبونه‌وه‌ و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو (ئادار) له‌ نێوان (14) هه‌زار دینار بۆ (14.500) هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان‌یش له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی جیاواز ده‌بێت".

ئاماژە بەوەکراوە "سه‌باره‌ت به‌كاركردنى موه‌لیده‌ش بۆ ئەم مانگە بەم شێوەیە دەبێت به‌یانیان له‌ کاتژمێر (7:00)ی به‌یانى تا کاتژمێر (8:00)ـى به‌یانى كارده‌كه‌ن، دواى نیوڕوانیش لە کاتژمێر (3:00)ى دواى نیوه‌ڕۆ تا 4:30 بەرەبەیانى  لەو ماویەدا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتییان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب