کوردستانی

گۆران عومەر گلەیی دەکات و نامەیەک ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆران عومەر گلەیی دەکات و نامەیەک ئاراستەی مەسرور بارزانی دەکات
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان نامەیەکی کراوە ئاراستەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەبارەی دۆخی ئێستای هونەری کوردی داوا دەکات، کاری جددی بکەن لەسەر هونەری کوردی لەو گێژاوەی ئێستا دەریبهێنن.

گۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە نامەکەدا نووسیویەتی "بەڕێز جەنابی سەرۆکی حکومەت لەم نامەی ئاڕاستەی جەنابتی دەکەم و هیوادارم کاری جدی لەسەر بکرێت و رۆڵی سەرەکی جەنابتانی تیادابێت لەسەر بنەمای ئەوەی جەنابت لەپاڵ کاری سیاسەتمەداریتدا کەسێکی هونەری و شێوەکاریت کە ئەمەش واتای ئەوە دەگەینێت کە دەبێت لە پێش هەموو لایەک جەنابت بە خەمی هونەر و کولتووری گەلەکەتەوە بیت، چونکە لە ناو هەموو ‌دنیادا کولتوور لە سەر بنەمای هونەر پێش یاخود پاش دەکەوێت".

ئاماژەی بەوەکردووە "وەک روون و ئاشکرایە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا هونەر بەهەموو جۆرەکانییەوە لە گێژاوێکی زۆۆر نادیار دایە و بەرەو دوادێت، لەم نامەیە دەمەوێت بە روونی تیشک بخەمەسەر لایەنی دراما و فیلم کە لەم ساتەی ئێستایدا هێندە رووە و دوا و لەناوچوونە بەهۆی ئیهمالکردنی دەرهێنەر و ئەکتەری رەسەنی کوردی دەرخستن و هێنانە ناوەی فیلمی دۆبلاژی بێ مانا و دژ بەداب و نەریت و ئایینی کۆمەڵگای کوردی ، کە لە ئێستادا ئەوەی چەندین سەدەیە دووژمن نەیتوانیوە کولتوور و دابونەریتی کوردی تێکبدات چەند کەناڵێکی هەلپەرست بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆیان لە کەمتر لە دەیەیەکدا کردیان و ئەنجامەکەشی لە بەرچاو هەمووان ڕوون و ئاشکرایە ئەوەتا دەبینین لە دادگاکان ژمارەی ئەوانەی جیادەبنەوە وا یەکسان دەبێتەوە بەژمارەی ئەوانەی هاوسەر گیری دەکەن".

رایگەیاندووە "تاکە هۆکاری ئەمەش ئەو فلیمانەن کە تەواوی شیرازەی خێزانیان شێواندووە تاکە چارەسەر بۆ ئەمە و گێڕانەوەی شکۆی خێزان ، ڕاگرتنی سەرجەم ئەو  فیلم و زنجیرانەیە و لە جیاتی ئەوان دەستی ئەکتەر و دەرهێنەری کورد بگیرێت و پشتگیری تەواوەتیان بکرێت لە هەموو ڕووەکانەوە، ئەو کات ئێمە دەتوانین کەلتور و دابوو نەریتی جوانی خۆمان نیشانی گەلانی دنیا بدەین بەو چەکەی دەستمان کە هونەرە ئەو جەنگە ببەینەوە کە کولتوور و مێژووی جوانی کوردی بردووەتە لێواری مەرگ، بێگومان کردنی ئەمەش زۆر قورسە گەر بەجددی کاری لەسەرنەکرێت و دەستی حیزبی و گەندەڵ کاری لێ دەر نەکرێت گەر هەموو هونەرمەندان بە یەک چاو سەیر نەکرێن، زۆر قورسەبێت کاتێک دەرهێنەرێک بە کەمترین ئەزموون بودجەیەکی زەبەلاحی بخرێتە بەردەست بۆ کارێک کە تەنها دوو بۆ سێ رۆژ دووای عەرز کردنی بمێنێتەوە دەرهێنەرێکی بەتوانا و بە ئەزمونیش کە چەندین ساڵە لە بوارەکەدایە و توانای باشترین ئیشی هەیە بە هیچ جۆرێک ئاوڕی لێ نەدرێتەوە و هێندەی دیکە لە کار کردن لەبوارەکە دوور بکەوێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ناکرێت و نابێت هونەرمەندێک، ئەکتەرێک، دەرهێنەرێک بەهۆی کارێکەوە زیاد لە جارێک سوودمەن بێت لە وەرگرتنی چەندین ئیمتیازی خانوو زەوی و سەیارە تەنها لەبەر ئەوەی سەر بەلایەنێک لە لایەنە دەسەڵاتدارەکان بێت و دەرهێنەرێک یان هونەرمەندێکیش سێ یەکی تەمەنی لە خزمەتی فیلم و درامادا بەڕێ کردبێت و نان نەبێت بیخوات".

راشیگەیاندووە "لە کۆتایدا داواکارم لە بەڕێزتان لە زوترین کاتدا خوێندنەوەی جدی لەسەر ئەم بابەتە بکەن و هەستن بە بڕیاردان و ڕاسپاردنی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بۆ کارکردنی جدی و هەوڵی تەواو بۆ رزگارکردنی هونەر و هونەرمەندانی کورد لە لەناوچون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب