کوردستانی

دەست بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا گیرا
مەودا میدیا- 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لەناو شاری هەولێر توانراوە دەستبگیرێت بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەردا و دوو تۆمەتباریش دەستگیربکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند "دوای بەدواداچوون و چاودێرییەكی ورد ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی نیسانی 2022 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان بە هاوکاری بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران لەناوشاری هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 185 گرام کریستاڵ و بڕی 53 گرام هێرۆین و بڕی پێنج گرام ماریجوانا".

ئاماژە بەوەکراوە "توانراوە دوو تۆمەتباریش دەستگیربکرێت بە تۆمەتی هێنانی ئەو مادە هۆشبەرانە، تۆمەتبارەکان رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە كراون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب