کوردستانی

بڕیاری نوێی حکومەت لەبارەی لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری نوێی حکومەت لەبارەی لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو
مەودا میدیا-

فەرمانگەی میدیا و زانیاری روونکردنەوەیەکی حکومەتی هەرێمی لەبارەی لێخۆشبوونی رێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاوی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی روونکردنەوەکە، بڕیاری لێخۆشبوونەکە تا 17ی نیسانی 2022 بەردەوام دەبێت و دواتر درێژ ناكرێتەوە.

لە روونکردنەوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویستە هاوڵاتییان لەماوەی دیاریكراودا سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن، بۆ دانەوەی قەرزاکانیان.

ئەم هەنگاوەی حکومەت بەمەبەستی هاندانی هاوڵاتییانە بۆ دانەوەی ئەو قەرزە کەڵەکەبووانەی ئاوە کە لەلایانە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan