کوردستانی

مونا قەهوەچی: فره‌ بازنه‌یی له‌ هه‌رێم ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مونا قەهوەچی: فره‌ بازنه‌یی له‌ هه‌رێم ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌
مەودا میدیا-

سکرتێری پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، سیستمی فرەبازنەیی ھەڵبژاردن رەتدەکەینەوە، چونكه‌ پێچەوانەی خواستەکانی گەلانی ناو ھەرێمی کوردستانە.

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان مونا قەھوەچی، سکرتێری پەرلەمان بەناوی پێکھاتەکانەوە دژایەتیی خۆی بۆ سیستەمی فرەبازنەیی ھەڵبژاردن راگه‌یاند و دەڵێت "بەھیچ شێوەیەک رازینابین دەستکاریی کورسیی کۆتاکان بکرێت، چونکە پێچەوانەی خواستەکانی گەلانی ناو ھەرێمی کوردستانە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "پێکھاتەکان دژی سیستەمی فرەبازنەیی ھەڵبژاردنن‌ و ئەگەریش یاسای ھەڵبژاردن ھەمواربکرێتەوە و سیستەمی فرەبازنەیی جێگیربکرێت بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەوە نابێت کورسیی کۆتاکان بگرێتەوە، لەبەرئەوە ئێمە بەھیچ شێوەیەک رازی نین بەسیستەمی فرەبازنەیی‌ و دژی دەوەستینەوە، وەک پێکھاتەی کریستیان‌ و تورکمان ھەڵوێستی خۆمان دیارکردووە".

باسی لەوەشکردووە "ئەزموونی فرەبازنەیی بۆ ھەڵبژاردن له‌ ساڵی رابردوودا لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بینیمان كه‌ چ کێشەیەکی دروستكرد، فرەبازنەیی کارەساتە بۆ پێکھاتەکان‌ و لە ھەڵبژاردنی رابردووی عیراق بەھۆی جێبەجێکردنی سیستەمی فرەبازنەیی گورزێکی گەورە بەپێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان کەوت".

دەشڵێت "پێکھاتەکان لەسەر ئەو دەنگۆیانەی باس لە دەستکاریی کورسی کۆتا دەکەن کەوتوونەتە جوڵە و پەیامیان بۆ لایەنە سیاسییەکان ناردووە لەسەر ئه‌و پرسه‌".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan