کوردستانی
وەزارەتێکی دیکە کاتژمێرێک دەوامی کەمکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەوامی فەرمانبەرەکانی کەمبکاتەوە، راشیگەیاند، بڕیارەکە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکە دەگرێتەوە.
بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەوامی فەرمانبەرەکانی کەمبکاتەوە، راشیگەیاند، بڕیارەکە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکە دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکیدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە هاتووە، لەسەر بڕیاری زارەکی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەوامی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە رۆژانە کاتژمێر (9:00) دەستپێدەکات و کاتژمێر (2:00) نیوەڕۆ کۆتایی دەبێت.
بڕیارەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دوای ئەوە دێت هەریەکە لە وەزارەتەکانی پەروەردە، خوێندنی باڵا، کار کاروباری کۆمەڵایەتی و پارێزگاری هەولێر دەوامی فەرمانبەرەکانیان بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە کەمکردەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


