کوردستانی
کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران دەکرێت.
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران دەکرێت.
هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "هەفتەی داهاتو مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران دابەشدەکرێت".
وتەی ئەو پەرلەمانتارە لەکاتێکدایە تائێستا لەشاری سلێمانی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان و فەرمانبەران بۆ مانگی دوو دابەشنەکراوە.
پێشتریش عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندبوو، ماوەی حەوت رۆژە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام دابەشناکرێت، دەیانەوێت پێش جەژن تەنها یەک مووچە دابەشبکەن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


