کوردستانی

لەسەر ئەو ئاوەی بە نەوت درا بە خەڵکی سەیدسادق روونکردنەوەدەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر ئەو ئاوەی بە نەوت درا بە خەڵکی سەیدسادق روونکردنەوەدەدرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لەکاتی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی قەزای سەیدسادق یەکێک لە تانکەرەکان لەبری نەوت ئاوی تێدابووە، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت "شۆفێری تانکەرەکە دەستگیرکراوە".

قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە "ئەمڕۆ لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵاندا کە بریتی بوو لە (33) تانکەر نەوت دابەشکرا بەسەر (3975) خێزاندا، ئاگادارکراین کە یەکێک لەو تانکەرە نەوتانەی کە نەوتی گواستووەتەوە بۆ قەزای سیدسادق لەکاتی دابەشکردنیدا بەسەر هاوڵاتییان ئاوی تێدابووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "دوای وەرگرتنی زانیاری دەستبەجێ بە فەرمانی (دیاری رەفیق) قایمقامی قەزای سیدسادق لیژنەکانی راسپارد بۆ بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەو حاڵەتە، پاش دڵنیابوونمان بە نووسراوی فەرمی بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی و دادوەرمان ئاگادارکرد لە بوونی حاڵەتێکی لەو شێوەیە دەست بەجێ بە فەرمانی دادوەر، ئۆتۆمبێل و شۆفێرەکەی راگیراوە (توقیف ) کراوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و بە پێی تاوانەکەی سزا دەدرێت".

باسی لەوەشكردووە "دڵنیایی تەواو دەدەین بە دانیشتوانی قەزاکەمان کە چاوپۆشی و رێگە بە هیچ کەسێک نادەین رێکاری یاسایی توندی دژی دەگرینە بەر بیەویت هەرکارێکی لەو جۆرە بکات و فێڵ لە هاوڵاتییان بکات بە نەزانین بیت یان بە ئەنقەست بێت".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب