کوردستانی

وەزارەتی دارایی هەڵوێستی فەرمی خۆی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی هەڵوێستی فەرمی خۆی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەبارەی راگرتنی دابەشكردنی مووچە و راپۆرتێكی میدیای بزوتنەوەی گۆڕانەوە بڵاوكردەوە، كە رایگەیاندبوو دابەشكردنی مووچە بە فەرمانی راستەوخۆی مەسرور بارزانی راگیراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان کە تێیدا هاتووە "راپۆرتێك سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە و ناوهێنانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هاتووە بە پێویستمان زانی روونكردنەوەیەك بڵاوبكەینەوە".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە 14 ی مانگی رابردوودا راگەیاندنی فەرمیی وەزارەت بڵاویكردبووە هەر زانیارییەك سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە و دۆخی دارایی هەرێم هەبێت لە پێگەی فەرمیی وەزارەت بڵاودەكرێتەوە بەدەر لەوە هیچ زانیارییەك گوزارشت لە رای وەزارەتی دارایی ناكات و بڵاوبوونەوەی هەر راپۆرتێك لەسەر مووچە رەتدەكەینەوە.

ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی دارایی لەکاتێکدایە، سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەکردبوو "لە کەناڵێکی فەرمیی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە هەواڵێکی ناڕێک و ناڕاست بڵاوکرایەوە کە گوایە مووچەی مانگی سێ بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دواخراوە".

ر.ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب