گشتی

بەم رێنماییانە جەستەت لە وشکبوونەوە بپارێزە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم رێنماییانە جەستەت لە وشکبوونەوە بپارێزە
مەودا میدیا-

لەکاتی رۆژوگرتندا بۆ ئەوەی بەدوربیت لە وشکبوونەوەی جەستە و تونیەتی دەکرێت پەیڕەوی ئەم رێناماییانەبکەیت: 

- شتێکى سروشتییە لە کاتى بە رۆژوبووندا حەزێکى زۆرمان هەیە بۆ خواردن و خواردنەوە گازییەکان و هەروەها ئەو خواردنەوانەش کە مادەى کافاینیان تیدایە، هەڵەیەکى زۆر باو ئەوەیە کە رۆژوەکەمان بە خواردنەوە گازییەکان و قاوە و نیسکافە بشکێنین، چونکە ئەمانە دەبنە هۆى وشکبوونەوەى جەستەى مرۆڤ و کردارى هەرس کردنیش خاو دەکەنەوە، بە گشتى لە کاتى بەربانگ کردنەوەدا دور بکەونەوە لە خواردنەوە گازییەکان و قاوە و ئەو مادانەوەى کە کافاینیان تێدایە.

- لە کەشوهەواى گەرم و شێداردا هەوڵ بدەن زۆرترین کات لە ماڵەوە بمێننەوە یان هیچ نەبێت کە لە دەرەوەش بوون هەوڵبدەن لە سێبەردا کارەکانتان ئەنجام بدەن، چونکە بەرکەوتنى راستەوخۆى تیشکى خۆر دەبێتە هۆى عارەق کردنەوە و بەمەش بڕێکى زۆر لە ئاوى ناو جەستە دەچێتە دەرەوە و تووشى وشک بوونەومان دەکات.

- لەبەر زۆرى ئارەزوى خواردنمان کاتى بەربانگ کردنەوە و پارشێو کردن، هەوڵ دەدەین ئەو خواردنانە بخۆین کە چەورى سوێرى و پرۆتینین و بەهاراتێکى زۆریان تیدایە کە ئەمەش بە هەڵەیەکى کوشندە دادەنرێت بۆ کەسى رۆژووەوان و زیاتر هەست بە تیونێتى دەکەین لە کاتى بە رۆژوبوونماندا، بۆیە دەبێت دوور بکەوینەوە لە خواردنى ئەو ژەمە خۆراکییانەى کە چەورى و سوێرى بەهاراتیان تێدایە.

- دوور بەکەونە لە خواردنى بەستوو، هەمیشە خواردنە فرێشەکان بەکاربهێنن، چونکە خواردنە بەستووەکان زۆرێک لە مادە خۆاراکیەکانیان لە دەستداوە و بە پێچەوانەشەوە ژەمە فرێشەکان خۆراکێکى باش بۆ جەستەمان دابین دەکەن.

-لە کاتى بەربانگ و پارشێودا پەلامارى ئەو خواردنانە بدەن کە ریشاڵى زۆر و ئاوى زۆر لە خۆ دەگرن، بیرتان بێت کە خورما باشترین خۆراکە بۆ رەمەزان.

• لە بیرتان نەچیت لە کاتى شەودا کەم کەم و زو زو ئاو بخۆنەوە تا هەموو بەشەکانى لاشەتان ئاوى پێویست پاشەکەوت بکات.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ دیسپراکسیا بکە

لەلایەن دێرین مەحمود


News

کەرکوک لە چاوەڕوانیی رۆتیندا

لەلایەن هیوا محەمەد