کوردستانی
بڕیارێک بۆ ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئێران دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بنكەی تەندروستیی پەروێزخان رایدەگەیەنێت، هەر هاوڵاتییەك گەشت بۆ ئێران بکات یان بەپێچەوانەوە، كارتی وەرگرتنی ڤاكسینی کۆرۆنای هەبێت، پشكنینی بۆ ناكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە بنكەی تەندروستیی پەروێزخان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەى بەوەکردووە "له رۆژى یه‌كى ئه‌م مانگه‌وه مه‌رجى پشكنینى كۆرۆنا له‌سه‌ر گه‌شتیارانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم هه‌ڵگیراوه".
باسی لەوەشكردووە " پێشتر هه‌ر هاوڵاتییه‌ك سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى بكردایه یان له ده‌ره‌وه بهاته‌یه‌ته هه‌رێم پێویستبوو له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى ڤاكسین پشكنینى كۆرۆنا بكات، به‌ڵام ئێستا مه‌رجى پشكنین بۆ ئه‌وانه‌ى ڤاكسینیان وه‌رگرتووه هه‌ڵگیراوه".
رۆژی هەینی رابردوو کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەکردبوو، لە مڕۆوە ئەو هاوڵاتی و گەشتیارانەی کە کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان هەیە و لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە هاتوچۆدەکەن، پێویستیان بە پشکنینی کۆرۆنا نییە.
ر. ئ.